بەرهەم ساڵح و عەممار حەکیم جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کۆبونەوەیێکدا ڕایگەیاند، جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پاراستنی بەرژوەندییەکانی عێراق و بەدوورگرتنی لە ململانێکان دەکەنەوە.

کوردپرێس:

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبوونەوە و دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کردووە.

ئەوەش هاتوە، هەردوولا جەختیان کردەوە لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کە بتوانێت داخوازییەکانی گەلی عێراق و داواکارییە ڕەواکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بەدی بهێنێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی سەروەری و ئاسایش و ئەمنییەتی عێراق لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە کرایەوە، بەجۆرێک عێراق لە هەر ململانێیێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوور بگیرێت

News Code 157314

Your Comment

You are replying to: .
captcha