هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازیی دیكەی گەیاندە هەسەدە

بەشی سووریا- هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوامە لە ناردنی هاوكاری بۆ هێزەكانی سووریای دیموكراتیك (هەسەدە)، كاروانێكی دیكەی سەربازیی گەیاندۆتە حەسەكە و دێرزوور.

کوردپرێس:

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی سەربازی، كە لە 100 بارهەڵگر پێكهاتووە و كەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆ دەگرێت، ڕەوانەی ناوچەكانی ژێر دەستی هێزەكانی هەسەدە لە كوردستانی سووریا كردووە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش كرد، كاروانەكە لە پارێزگاكانی حەسەكە و دێرزور جێگیر دەكرێن، كە لە هەردوو پارێزگاكە كێڵگەی نەوت بوونی هەیە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت 16ی ئەم مانگە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی سەربازی، كە لە 75 بارهەڵگر پێكهاتبوون، ڕەوانەی كوردستانی سووریا كرد.

News Code 157313

Your Comment

You are replying to: .
captcha