کوردپرێس:
ڕۆژی 24ی کانوونی دووهەمی 2020، لە وتاری هەینیدا، ئەحمەد سافی، نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی پەیامی مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عێراقی خوێندەوە و ڕایگەیاند،"پێویستە رێز لە سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی لە بڕیاری سیاسی و یەكپارچەیی و گەلی عێراق بگیرێت و رێز لە ئازادیی خۆپیشاندەران بگیرێت و بەشێوەیێكی ئاشتییانە خۆپیشاندانەكانیان ئەنجام بدرێت"
نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی وتیشی،"مەرجەعیەت لەگەر ئەنجامدانی چاكسازیی راستەقینەیە كە بەردەوام گەل داوای كردووە بۆ رێبازەكەشی قوربانی زۆری داوە، مەرجەعیەت پێیوایە كە دەستی دەستی كردن بە پشتگوێخستنی خواستەكانی خۆپیشاندەران جگە لە نەهامەتی زیاتر هیچ شتێك ناهێنێتە دی و ناسەقامگیریی سیاسی دروست دەكات"
ناوبراو جەختی لە سەر زووتر پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کردەوە و گوتیشی: "دامەزراندنی حكوومەتی نوێ زۆر دواخرا لە ماوەی دەستوری دیاریكراوی خۆی، زۆر گرنگە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەماهەنگ بن بۆ كۆتایی هێنان بەم پرسە گرنگە بەپێی ئەو هەنگاوانەی پێشتر ئاماژەیان پێكراوە كە هەنگاوی گرنگن بۆ چارەسەری كێشەكە"
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، مەرجەعیەت دووپاتی دەكاتەوە كە سەرجەم لایەنەكان دەرك بەو مەترسییە گەورانە بكەن كە عێراقی گرتووەتەوە لەم قۆناغە سەختەدا بۆ ئەوەی خۆیان كۆ بكەنەوە و هاوهەڵوێست بن لەسەر پرسە گرنگەكان و تەحەدیاتە چارەنووسسازەكان كە بەرژەوەندیی گەلی عێراق لە بەرچاو بگرن بۆ ئێستا و داهاتوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment