کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 30ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 20ی کانوونی دووهەمی 2020 بە بەشداریی بەرپرسان و چالاکانی فەرهەنگی و نووسەران و بڵاڤگە چالاکەکان، پێشانگایێکی کتێب لە هۆڵی فەرهەنگی و وهوەریی دایرەی ڕۆشنبیریی پارێزگای ئیلام کرایەوە.
یۆنس قەیتانی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای ئیلام لە لێدوانێکدا لەبارەی ئەو پێشانگایەوە ڕایگەیاند پێشانگای کتێبی ئیلام بە بەشداریی چەندین بڵاڤگەی پارێزگاکە و دەرەوەی پارێزگا کراوەتەوە و لەو پێشانگایەدا زیاتر لە 10 هەزار بەرگ کتێب بە 1000 مانشێتی جیاوازەوە دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران و لایەنگرانی کتێب.
قەیتانی ئاماژەی بە کێشەکانی بواری لەچاپدانی کتێب کرد و گوتیشی بە هۆی گرانبوونی کاغەزەوە نرخی کتێب بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆوە بینیوە و هەر ئەوەش وای کردووە خوێنەران و لایەنگرانی کتێب تووشی زەحمەت ببن بۆ کڕینی کتێبەکانیان.
جێگری بەڕێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی پارێزگای ئیلام ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە پێشانگاکەدا داشکانی کتێب لە 20 بۆ 50 لە سەد دەبێت و خوێنەرانی کتێب و لایەنگران دەتوانن بەو داشکانە تایبەتە کتێبەکانیان بکڕن.
شایانی باسە پێشانگای کتێیبی ئیلام لە یەکەم بۆ 30ی مانگی ڕێبەندان بەردەوام دەبێت.
Your Comment