هێزه‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌ و سوپای ئازادی سووریا هاتوونه‌ته‌ ناو هه‌رێم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی په‌که‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات به‌ره‌ی نوسره‌ و سوپای ئازادی سووریا و سوپاكه‌ی توركیا یه‌كێکن و هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم و ده‌شڵێت "هاتنه‌ ناو خاكی هه‌رێم بێ ئاگاداریی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د ڤارتۆ وته‌بێژی په‌که‌که‌ له ‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا هاتنی چه‌کدارانی ئه‌و دوو هێزه‌ سوورییه‌ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئاگادارن كه‌ ژماره‌یێک هێزی به‌ره‌ی نوسره‌ و سوپای سوریای ئازاد هاتوونه‌ته‌ خاكی هه‌رێم چوونكه‌ هه‌ر هه‌مان سوپای توركیا و ئه‌ردۆغانن و له‌ كاتی به‌رخۆدانی سووریش له‌ شڕناخ و نوسه‌یبین، توركیا به‌و هێزانه‌ شه‌ڕی دژی كورد ده‌كرد".

سه‌رحه‌د ڤارتۆ له ‌لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی: "هاتنی ئه‌و هێزانه‌ بۆ ناو خاكی هه‌رێم به‌ بێ ئاگاداریی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه‌ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا به‌ربانگیان له‌ گوندی به‌رمیزه‌ كرده‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15726

Your Comment

You are replying to: .
captcha