کوردپرێس- به‌پێى ڕوانگه‌ى سووری بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕۆژی دووشه‌ممه 18ی حوزه‌یران نه‌خشه‌ڕێگه‌که چوووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا چه‌ند وێنه‌یێکی سوپای تورکیا له مه‌نبه‌ج بڵاو بوونه‌وه.
به‌پێى جێبه‌جێکردنى نهخشهڕێگهکهش چه‌ند زرێپۆشێکى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌ى ساجور له باکوورى مه‌نبه‌ج له ده‌ڤه‌رى ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبه‌ج جووڵه‌یان پێکراوه و له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌کانى تورکیا له ناوچه‌ى دیکه‌ی ساجور له‌و ناوچه‌یه‌ى که له ژێر کۆنترۆڵى هێزه چه‌کداره ئۆپۆزسیۆنهکاندایه هێزى جووڵاندوووه.
به‌پێى ڕوانگه‌ى سوورى له جووڵاندنى ئه‌و هێزانه‌دا ئه‌مریکا و تورکیا هاوبه‌شییان نه‌بوووه و به شێوه‌یێکى سه‌ربه‌خۆ جووڵه‌یان به هێزه‌کان کردوووه و ئامانجیش له‌و ده‌رچوونه سه‌ربازییانه ڕێگه‌گرتنه له دروست بوونى شه‌ڕ له نێوان ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج و چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزسیۆنی سووریا له جه‌رابلوس و باب.
به‌پێى نه‌خشه‌ڕێگه‌که‌ى مه‌نبه‌ج که له ٢٦ى مانگى ڕابردوو هه‌ر دوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌رى ڕێککه‌وتن هێزه‌کانى هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌کشێنه‌وه و ته‌نها هێزه‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازی منبج له ناو شاره‌که‌دا ده‌مێننه‌وه و سنوورى مه‌نبه‌جیش له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکا و تورکیاوه ده‌پارێزرێت به بێ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى تورکیا بچنه ناو مه‌نبه‌جه‌وه.
هاوکات میدیاکانی تورکیاش چوونی ئه‌و هێزه‌یان بۆ ده‌وروبه‌رى مه‌نبه‌ج پشتڕاست کردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment