کوردپرێس:
فەریق محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە میانی پێشکەش کردنی وتارێک لە زانکۆی پزیشکیی تاران تیشکی خستۆتە سەر توانای مووشەکیی ئێران و وتوویەتی زۆربەی ئامانجەکانی ئێران بە مووشەکی دووربڕی 2 هەزار کیلۆمەتری دەپێکرێن و ئێران لە ئێستادا پێویستی بەوە نییە کە مووشەکی پێشکەوتووتر بەرهەم بهێنێت و هەر کاتێک پێویستی بە مووشەکی پێشکەوتووتر بوو توانای بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکەی هەیە.
جەعفەری زیادی کرد: تا ئەم کاتە ڕێژەیێکی کەم لە ئامانجەکانمان لە ناوچەکەدا پێکاوە و بۆ ئەوەی هەموو ئارمانجەکانمان دەستەبەر بکرێت پێویستمان بە چالاکیی زیاترە.
ناوبراو ئەوەشی دووپات کردەوە کە سوپای پاسداران تەنها ڕێکخراوێکی سەربازی نییە و هەر لە سەرتای شۆڕشی گەلانی ئێرانیشەوە کە ئەو ڕێکخراوەیە دامەزرا ئامانجەکەی تەنها کاری سەربازی نەبووە بەڵکوو لە هەموو ڕەهەندێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئێراندا دەور دەگێڕێت.
Your Comment