بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان ههیه دوو هەزار و 500 کەسن، لە دوو وێستگەی دەنگدان لە نێو کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەنگ دەدەن.
هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن پرۆسەی دەنگدانی دەرەوەی تورکیا زووتر دەستیپێکردوووە، لەو چوارچێوەیەدا نوێنەرایەتییەکانی عێراق، بە کونسوڵخانەی هەولێریشەوە ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەبەن.
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە رۆژی 24ی ئەم مانگە لە کوردستانی تورکیا و تورکیا بەڕێوە دەچن و پارتەکان و بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆماریش بانگەشەکانیان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ چڕ کردوونەتەوە.
سهرچاوه: رووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment