یه‌كگرتوو هۆشداری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان مه‌ترسییێک له‌باره‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش هۆشداری ده‌دات كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک به ‌سیسته‌می ده‌نگدانی داخراو ڕازی نابن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "ساڵی ڕابردوو بۆچوونێک لای هه‌ر دوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو كه‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان به ‌شێوه‌ی لیستی داخراو به‌ڕێوه ‌بچێت له‌بری نیمچه‌كراوه‌."

ناوبراو وتیشی: "له‌ ئه‌گه‌ری هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و جه‌خت كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو فراكسیۆنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ ده‌نگدانه‌، ئه‌وه‌ وه‌كوو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌ هه‌موو شێوه‌یێک ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌ چوونكه‌ ئه‌و شێوه‌ ده‌نگدانه‌ پاشه‌كشه‌یه‌ له‌ پڕۆسه‌ی دیموكراسی."

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو باس له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و سیستمه‌ی ده‌نگدان ده‌كات و ده‌ڵێت: "یه‌كێک له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌نگده‌ر ناتوانێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و په‌رله‌مانتاری به‌توانا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات."

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا نازانرێت هه‌ر دوو فراكسیۆنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چ جۆره‌ سیسته‌مێكن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی 30ی 9ی ئه‌مساڵ به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌خت له ‌جێبه‌جێ كردنی بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیشه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (‌SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15640

Your Comment

You are replying to: .
captcha