بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مه‌رزێكی فه‌رمیی هه‌رێم ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیژنه‌كه‌ی‌ حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌دواداچوون و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ مه‌رزی ته‌وێڵه- شۆشمێ ڕاپۆرته‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت چاوه‌ڕێین سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق واژۆی كۆتایی له‌سه‌ر بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عوسمان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت له ‌لێدوانێكدا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئاماده‌كاریی ته‌واومان بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی ته‌وێله- شۆشمێ كردوووه‌ و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراقیش كه‌ له‌ ڕابردوودا سه‌ردانیان كردین هه‌موو كاره‌كانیان بینی و پێویستی فه‌ڕمی بوونی مه‌رزه‌كه‌مان بۆیان خسته‌ڕوو.

ناوبراو وتیشی: ئه‌و ڕاپۆرته‌ی لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌فه‌رمی كردنی‌ مه‌رزه‌كه‌ نووسیویانه‌ زۆر ئه‌رێنی بوووه‌ و به‌رز كراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

عه‌لی عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به ‌فه‌رمی كردنی مه‌رزه‌كه‌ ته‌نها هه‌نگاوێكی ماوه‌ و چاوه‌ڕێین سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق واژۆی كۆتایی له‌سه‌ر بكات و پاش كردنه‌وه‌شی ده‌توانین هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گۆشه‌گیری ڕزگار بكه‌ین ئه‌مه‌ش پلانێكی له‌مێژینه‌مانه‌ به ‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌ت كردنی‌ زیاتری پارێزگاكه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15639

Your Comment

You are replying to: .
captcha