گەشتوگوزاری ھەرێم: لە دوو ڕۆژی جەژندا ١٢٧ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ڕای‌گەیاند: لە ڕۆژی یەکەم و دووەمی جەژندا زیاتر لە ١٢٧ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شارەکانی ھەرێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ڕای‌گەیاندوووە، بەدەر لە گەشتیارانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٢٧ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێم.

ڕاشی‌گەیاندوووە: ھاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە بەرزبوونەوەدایە، دوا ئامار لە ڕۆژانی دوای جەژن ڕادەگەیەنین.

ھەر ئەمڕۆش عەلی رەحیم بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕای‌گەیاند: لە جەژندا زیاتر لە ٧٢ ڕێستۆرانت لەناو شاری سلێمانیدا کراوە بوون بەڕووی گەشتیاراندا و بەپێی ئەو ئامارانەشی تۆمار کراون زیاتر لە ٥٠ ھەزار گەشتیار ھاتوون و سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردوووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە و لە کاتی نەورۆز و جەژنەکاندا دەیان ھەزار گەشتیار لە هه‌رێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق و پارچەکانی تری کوردستان ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێم دەکەن.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15635

Your Comment

You are replying to: .
captcha