ده‌میرتاش: تا بیست ساڵی دیکەش زیندانی بکرێم سەر بۆ زوڵم دانانەوێنم

به‌شی تورکیا- سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هه‌ده‌په‌" بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری توركیا، له‌ زیندانه‌وه‌ بە وتەیێکی ڤیدیۆیی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتی كرد ڕای‌گەیاند: نه‌ک ته‌نیا ٢٠ مانگ، بەڵکوو ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌، سه‌ری خۆی بۆ زوڵم دانانه‌وێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا کە لە زیندانى ئەدرنەوە تۆمار کراوە و ئەمشەو لە چوارچێوەى بانگەشەى هەڵبژاردن لە تەلەفزیۆنى فەرمى تورکیاوە پەخش کرا ڕای‌گەیاند: هۆكاری بوونی ئەو لە زیندان ترسی ئاكه‌په‌یه‌ لێى بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.

لە وتەکانیدا دەمیرتاش وتی: "هەلێکی زۆر گرنگمان‌ لە بەردەستدایە و پێویسته‌ سوودی لێ وه‌ربگرین، چوونکە بە یەک دەنگ هەموو شتێک ده‌گۆڕێت".

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش ئاماژەی بەوە کردوووە بوونی ئەو لە زیندان ترسی پارتی داد و گەشەپێدانە لێی و هەرکاتێک ئەوان ئازاد بوون ئەویش ئازاد دەبێت، چوونکە هیچ تۆمەتێکی ئاراستە نەکراوە لە لایەن دادگاوە و تەنها لەسەر ئەو وتارانەی کە بۆ هاووڵاتییانی خۆی داوە دەستگیر کراوە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا کرد و ڕای‌گەیاند: "بڕیاری ئێوە بۆ ئێستا و سبەینێ و نەوەی داهاتووش گرنگە، چوونکە ئەگەر دەنگ بە ئەردۆغان بدەن چارەنووسی وڵاتەکە و ٨١ ملیۆن هاووڵاتی دەکەوێتە دەستی کەسێک و دەستکەوتەکانی دیموکراسیەت کۆتاییان پێدێت و وڵاتێکی ستەمکاری لێدەکەوێتەوە".

سەلاحەدین دەمیرتاش ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لە زیندانە و لە لایەن پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە (هەدەپە) کاندید کراوە بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی تورکیا، کە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15634

Your Comment

You are replying to: .
captcha