کوردپرێس:
لیوا روكن مەعن سعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، كە لەسەر رێگەی كەركووک هەولێر كاروانێكی ئۆتۆمبیلەكانی دژەتیرۆر كەوتووەتە بەر هێرشێكی تیرۆرستی، ئەوەش لەرێگەی بۆمبی دەستییەوە، بەو هۆیەشەوە سێ لەئەندامانی دژەتیرۆر برینداربوون.
لیوا روكن مەعن سعدی راشیگەیاند، لەكاتی ئەو هێرش تیرۆرستییە، ئەو خێزانەش نزیك بوون لەرووداوەكەو بەو هۆیەوە دوای روودانی تەقەكردن ئەوانیش پێوەبوون و كەسێكیان لێ كوژراوەو سێی تریش برینداربوون.
رووداوەكە لەدوو رۆژی رابردوودا رووی دا و لەدوای رووداوەكەش یەكێتیی نیشتمانی دژەتیرۆری عێراقی تۆمەتباركرد، بەوەی لەپشت هەوڵی كوشتنەوەكەوەن.
ئەو فەرماندەیەی عێراق تۆمەتەكانی رەت كردەوە و جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەوان هیچ مەبەستێكیان نەبووە، هێرش بكەنە سەر ئەو خێزانە.
Your Comment