دژەتیرۆری عێراق لەسەر هێرشی خێزانەكەی كەركووک وەڵامی یەكێتی دەداتەوە

بەشی عێرراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژەتیرۆری عێراق خۆی بێبەری كرد لەو هێرشەی كرایە سەر خێزانێكی كورد لەشاری كەركوكوک و بۆ ئەوەش وەڵامی یەكێتیی دایەوە.

کوردپرێس:

لیوا روكن مەعن سعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، كە لەسەر رێگەی كەركووک هەولێر كاروانێكی ئۆتۆمبیلەكانی دژەتیرۆر كەوتووەتە بەر هێرشێكی تیرۆرستی، ئەوەش لەرێگەی بۆمبی دەستییەوە، بەو هۆیەشەوە سێ‌ لەئەندامانی دژەتیرۆر برینداربوون.

لیوا روكن مەعن سعدی راشیگەیاند، لەكاتی ئەو هێرش تیرۆرستییە، ئەو خێزانەش نزیك بوون لەرووداوەكەو بەو هۆیەوە دوای روودانی تەقەكردن ئەوانیش پێوەبوون ‌و كەسێكیان لێ‌ كوژراوەو سێی تریش برینداربوون.

رووداوەكە لەدوو رۆژی رابردوودا رووی دا و لەدوای رووداوەكەش یەكێتیی نیشتمانی دژەتیرۆری عێراقی تۆمەتباركرد، بەوەی لەپشت هەوڵی كوشتنەوەكەوەن.

ئەو فەرماندەیەی عێراق تۆمەتەكانی رەت كردەوە و جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەوان هیچ مەبەستێكیان نەبووە، هێرش بكەنە سەر ئەو خێزانە.

News Code 15601

Your Comment

You are replying to: .
captcha