به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ گوتيشى: "کاتێک هێزه‌کانی یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌ركران چهكهكانيشيان لێ وه‌رده‌گيرێته‌وه. ئينجا ئێمه و ئه‌مه‌ريكا خه‌ريكى سه‌قامگيرى ئاسايشى ناوچه‌كه ده‌بين."
هه‌روه‌ها گوتى: "هێزه توركى و ئه‌مه‌ريكييه‌كان پارێزگارى له ئاسايشى شاره‌كه ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى هێزى نوێى ئه‌منى دروست ده‌كرێت."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "به گوێره‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتن و لێکتێگهيشتنهى له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن هاتۆته ئاراوه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سووريا هێزه‌کانی يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده چه‌ک بکرێن."
شایانی باسه؛ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا نووره‌ددین جانیکلی وه‌زيرى به‌رگریى توركيا ڕایگه‌یاندبوو هێزێكى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكى و توركى كار بۆ ده‌ركردنى يه‌كينه كورده‌كان له (مه‌نبه‌ج) ده‌كه‌ن وه‌ک سه‌ره‌تایێک بۆ جێبه‌جێ كردنى ڕێككه‌وتنى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا.
ڕۆژى (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌مه‌ريكا له واشنتۆن ڕێككه‌وتنى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى تايبه‌ت به سووريايان واژۆ كرد و به گوێره‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌ريكا پشتى له هێزه كوردييه‌كان كرد كه له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا به كاريگه‌رترين هێزى هاوپه‌يمان له دژى داعش وهسفي ده‌كردن.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment