به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 13ی حوزه‌یران مه‌لا به‌ختیار نووسینێکی له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک له‌ژێر ناوی "كۆتاییی پاشماوه‌كانی جه‌نگی سارد و نه‌ته‌وه‌ی كورد" بڵاو کردۆته‌وه و ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له ده‌ست ده‌رچوو ناگه‌ڕێته‌وه، با ئه‌وه‌ی ماوه له ده‌ست ده‌رنه‌چێت به‌هیوا، هێزه به‌ئه‌زموونه‌كان و سه‌ركرده خۆنه‌ویسته‌كان بیرێكی قووڵتر له سه‌رده‌مه‌كه بكه‌نه‌وه."
مه‌لا به‌ختیار كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا و كۆریا ڕێكکه‌وتن و ته‌لبه‌ندی سیاسی‌یان به ده‌وری گۆڕستانی یه‌ک ملیۆن قوربانی ته‌نی و گوڕیان بۆ په‌یوه‌ندی نوێ به‌ستوووه."
له درێژه‌ی نووسینه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كۆریا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دوا سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تیی ئه‌مریكا بوو و چین ده‌مێكه تێزی سێجیهانی فڕێداوه و سیاسه‌تی گونجاوی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی گرتۆته‌به‌ر. كووبا دهههیێكه گوتاره درێژه‌كانی كاسترۆی دژی ئه‌مریكا پێچاوه‌ته‌وه و نێوانی له‌گه‌ڵ سووریاش چاک كردۆته‌وه. ئێستا، له فهنزهویلای ئه‌مریكای لاتین كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ماوه. كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هێشتا ئاڕاسته‌ی جیاوازه. ئه‌م ڕاستیانه‌ش پێمانده‌ڵێ: نه‌خشه‌ی سیاسیی جیهان خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی پاشماوه‌ی جه‌نگی سارد ده‌سڕێته‌وه. ناكۆكی ئێران هی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد نییه، هی عه‌قیده‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی- جوگرافی جیاوازیشی تێكه‌ڵاو بوووه."
مه‌لا به‌ختیار پێیوایه "ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی زیاتر له پێشه و ته‌نانه‌ت له ئێرانیشدا. فه‌نزه‌ویلا زووتریش رێی چاره‌سه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن كه ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مریكای سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ترامپ دهركهوتوووه سیاسه‌تی سه‌پاندنی زۆرترین فشاری ئابووری له‌پێناوی ڕێککه‌وتنی سیاسیدایه نه‌ک بۆ جه‌نگ."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment