ئاڵدار خەلیل: هیوادارین ئەسەد جدی بێت لەسەر ئەنجامدانی دانوستان

به‌شی جیهان- ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێ كردنی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتی ڕای‌گەیاند: تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ دانوستان نەنراوە بەڵام هیودارن ئەسەد جدی بێت لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوبراو ڕاگەیاندوووە: "تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دانوستان لە نێوان هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و ئەسەددا نەنراوە، بەڵام هەر ڕێککەوتنێک بکرێت ئەوا دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی."

هەروەها وتیشی: "نازانین ئەسەد تا چ ڕادەیێک ئامادەکاری کردوووە و جدییە لەم بارەیەوە، بەڵام هیوادارین لێدوانەکانی کاردانەوەی ویستێکی جدی بن."

ئاماژەی بەوەش کرد: هەڕەشەی سەربازیی ئەسەد پەشیمانی لەدواوە دەبێت و پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چۆنێتی بەرەوپێش بردنی بژاردەی ئاشتی بێت.

ڕاشی‌گەیاند: "ئێمە نامانەوێت پێش بابەتەکان بکەوین و پێشنیاز بکەین بۆ ئەوەی نەبنە مەرج، گرنگرین شت ڕازی بوونە بە پرنسیپەکانی دانوستان."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ڕای‌گەیاند: دەرگایان کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، بەڵام ئەگەر شکستی هێنا ئەوا هێزی سەربازی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی باکووری سووریا بەکاردەهێنن.

گفتوگۆی ڕاستەوخۆی هێزە کوردییەکان و دیمەشق پێکهاتەی حەوت ساڵ پێکدادان لە سووریا دەگۆڕێت، ئەگەر سەرکەوتوو بێت و ڕێککەوتنی لێ بکەوێتەوە، ئەوا هێزە کوردییەکان و ڕژێمی سووریا زۆرترین خاکی سووریایان بەدەستەوە دەبێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15564

Your Comment

You are replying to: .
captcha