ئه‌ردۆ‌غان: زۆرینه‌ی به‌شداربوووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئینجه‌ هه‌ده‌په‌ییین

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ هه‌واڵگریم وه‌رگرتوووه‌ هه‌موو به‌شداربوووانی كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئینجه‌ ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په‌ بوون".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی دوێنێی موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ کاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ هه‌واڵگریم وه‌رگرتوووه‌ نزیكه‌ی هه‌موو به‌شداربوووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په‌ بوون".

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتارێکی پێشکه‌شی هاووڵاتییان کرد که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته‌که‌ی له‌ گۆڕه‌پانی ویلایه‌ت له‌ ئه‌سکیشه‌هیر کۆ ببوونه‌وه‌،

ئه‌ردۆغان وه‌بیری هێنایه‌وه‌ که‌ ئه‌سکیشه‌هیر له‌ ٢٠١٣دا پایته‌ختی په‌روه‌رده‌ له‌ جیهانی توركی بوووه‌ و زیادی کرد: "ئه‌سكیشه‌هیر وه‌ک پایته‌ختی په‌روه‌رده‌ له‌ جیهانی توركی بۆ ساڵی 2019 راده‌گه‌یه‌نین. پێمان وایه‌ که‌ نازناوێکی له‌و چه‌شنه‌ شایه‌نی ئه‌سکیشه‌هیره‌ که‌ خاوه‌نی باشترین ژێرخانی بواری په‌روه‌رده‌ و فێرکردنن له‌ وڵاته‌که‌ماندا هه‌ر له‌ زانکۆکانییه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی له‌ خوێندنی سه‌ره‌تایییه‌وه‌ تا ئاماده‌یی. ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌ ته‌واوی جیهانی تورکییه‌وه‌ دێنه‌ ئێره‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ لێره‌وه‌ ده‌چنه‌ جیهانی تورکی ئه‌وانه‌ن که‌ داهاتووی جوگرافیاکه‌مان بنیات ده‌نێن".

سه‌رکۆماری تورکیا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ده‌یانه‌وێت تورکیا بکه‌نه‌ خاوه‌نی یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین ده‌ ئابووریی جیهان و وتیشی: "ئه‌و کاره‌ی که‌ جێبه‌جێمان کردوووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له ‌ماوه‌ی ١٦ ساڵی ڕابردوودا وڵاته‌که‌مان سێ هێنده‌ و نیو گه‌شه ‌پێداوه‌ که‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا تورکیامان دوو هێنده‌ی دیکه‌ گه‌شه‌ پێدا و پشتیوان به‌خوا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئامانجه‌ی که‌ وڵاته‌که‌مان بخه‌ینه‌ ڕیزی ١٠ ئابووریی یه‌که‌می جیهانه‌وه‌. ته‌ماشا که‌ن چی بوو، گه‌شه‌کردن بۆ چاره‌کی یه‌که‌م راگه‌یه‌نرا. تورکیا دووهه‌‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ دوای هندستان به‌ ٧،٤. ئه‌مه‌ بۆ گه‌نجه‌کان روون بکه‌نه‌وه‌ کاک که‌مال تێ ناگا، کاک موحه‌ڕه‌م تێ ناگا. به‌ دووکاندار و پیشه‌وه‌ره‌کان ده‌ڵێت ئایا له‌و ٧.٤ه‌ هیچ چوووه‌ته‌ گیرفانی ئێوه‌وه‌. کابرا له‌ پێناسه‌ی گه‌شه‌کردن تێنه‌گه‌یشتووه‌. ئه‌و هه‌موو زه‌ماله‌یه‌ ده‌ده‌ین، ئه‌و هه‌موو وه‌به‌رهێنانه‌ ده‌که‌ین، ئه‌مانه‌ به‌ چی ده‌که‌ین. هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرایی باڵا به ‌چی درووست ده‌کرێت".

ناوبراو تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش که‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٠ یان ٢٠٢١دا ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیلی خۆماڵی ده‌که‌ن و گوتی: "ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ گاز یان به‌نزین نابن که‌مال به‌گ، موحه‌ڕه‌م به‌گ. ئه‌مانه‌ کاره‌باییین و به‌ کاره‌با کار ده‌که‌ن. له‌ 146 پرۆژه‌ماندا كه‌ ته‌نها یه‌كێكیان شوێنی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی گه‌له‌ گرتوویانه‌ به‌ كێكه‌كه‌ی ناویه‌وه‌ و به‌دوایدا ده‌چن. خۆی كێكی راسته‌قینه‌ به‌وانه‌ ده‌گوترێت".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15523

Your Comment

You are replying to: .
captcha