به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 13ی حوزه‌یران حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دا و ڕۆحانی له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا خۆشحاڵیی خۆی له هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا و له‌وان فه‌ڕه‌نسا بۆ پاراستنی به‌رجام تاکوو ئێستا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: ده‌بێ لێدوان و به‌یاننامه‌کان داپه‌ڕ و ڕێکاری پراکتیک و به‌رچاوی بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندیی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندیی مانه‌وه له به‌رجام به‌دواوه بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی به که‌م بوونه‌وه‌ی کات بۆ ئاراسته‌کردنی ڕێگه‌چاری پراکتیک کرد و جه‌ختی له‌وه کرده‌وه نابێت ئیزن بده‌ین ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌ی دیپلۆماسییه به کارێکی یه‌کلایه‌نه و په‌یمانشکێنیی دیتران له‌ناو بچێت و ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت له ئیمتیازی ئه‌و ڕێککه‌وتنه به‌هره‌مه‌ند بێت له پراکتیکدا مانه‌وه له‌و ڕێککه‌وتنه مومکین نابێت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی هیوای خواست که هه‌وڵی پێنج وڵات و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ئێران سه‌رکه‌وتوووانه بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌سه‌ر ته‌وه‌ری دیمه‌شق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئاماده‌بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی له سووریا به پێچه‌وانه‌ی ئاماده‌بوونی ناڕه‌وای هه‌ندێک هێزی وڵاتان له‌سه‌ر داوای فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم بوووه و هیوای خواست که به هه‌وڵی هاوبه‌شی هێزه‌کانی پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی سووریا هه‌رچی زووتر تیرۆریزم له‌و وڵاته بنبڕ بکرێت و له ئه‌نجامدا پێویستی به ئاماده‌بوونی هێزی بیانی نه‌بێت.
دوکتۆر ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پێشکه‌وتنێکی باش له‌سه‌ر ڕێگای داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا له نێوان ده‌وڵه‌ت و به‌رهه‌ڵستکاران هاتۆته‌دی و پێشوازی له به‌رده‌وامیی ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی ئێران و فه‌ڕه‌نسا کرد له‌باره‌ی جێگیربوونی سه‌قامگرتوویی له سووریا.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا لای خۆیه‌وه ئیمانۆئێل ماکرۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پاریس پێبه‌ند به به‌رجامه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ پاراستنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌خاته گه‌ڕ و باسی له هه‌ندێک کار و ڕێچاری پراکتیک بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندیی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی مانه‌وه‌ی ئێران له به‌رجام کرد.
سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا وتیشی: هه‌ڵوێستی ئێران و فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی به‌رجام له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و به ته‌واوه‌تی بڕواپێکراوه. هه‌موان ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به‌رجام بپارێزین و نابێت به هیچ له‌ونێک ده‌رفه‌تی زێڕین به‌و که‌سانه بده‌ین که ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕێککه‌وتنه له ناو بچێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment