ئایا چارەنووسی کوردی سووریا بە دەست ئەمریکا و تورکیاوەیە؟

بەشی جیهان- ئووراسیا ڕۆیۆ نووسیویەتی پێدەچێت ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لە سەر منبەج دیکەی ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی کوردیش بگرێتەوە و لەو حاڵەتەشدا چیتر کورد ناتوانێت ئیرادەی خۆی بە کار بهێنێت بۆ ئیدارە کردنی ئەو ناوچانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی تورکیا و ئەمریکا ڕۆژی 4ی جوون ڕایانگەیاند پاش چەندی مانگ موناقەشە و ململانێ لە سەر هەبوونی هێزی کوردی سووریا لە منبەج، ڕێککەوتوون و چیتر کورد لەو ناوچیەیەدا دەستوەردان ناکات.

گۆڤاری ئەنتەرنێتیی ئووراسیا ڕۆیۆ کە گۆڤارێکی شرۆڤەکارییە بابەتێکی بەم مانشێتە بڵاو کردۆتەوە: "ئەمریکا و تورکیا چۆن چارەنووسی کورد دیاری دەکەن؟"

گۆڤارەکە لەو بابەتەدا نووسیویەتی پێ دەچێت ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لە سەر مەنبەج دیکەی ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی کوردیش بگرێتەوە.

ئووراسیا ڕۆیۆ پرسەکە لێکدەداتەوە و دەنووسێت: لێرەدا دەبێت دوو پرس باسی لێوە بکرێت، یەکەم ئەوەی کە تورکیا تەئکید دەکات ڕێککەوتنەکە ناوچەکانی دیکەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا کە لە سنووری باشووری ئەو وڵاتەدایە، بگرێتەوە کە ئەوە پیشان دەدات تورکیا هێشتا ئیدەی دروست کردنی ناوچەیێکی لەمپەڕ لە باکووری سووریا و جێگیر کردنی تورکمان و عەرەب کە سەربە تورکیا بن لە جێگای کوردەکان وەلا نەناوە. بەو شێوە لەجێگای کوردەکان تورکمان و عەرەب جێگیر دەبن و کورد ناچار بە کۆچ کردن دەبێت. گرینگ ئەوەیە کە بەرنامەکەی تورکیا بە بێ یارمەتیی ئەمریکا کە خۆی بە هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا دەزانێت مومکین نییە.

بابەتی دەووهەم ئینیتیمانی دووبارەی تورکیایە بە کرێنی سیستەمی بەرگریی لە ئەمریکا پاش ڕێککەوتنی مەنبەج کە هۆکاری گۆڕینی هەڵویستی ئەمریکایە لە بارەی کوردەکانەوە. کەواتە کوردەکان دووڕاوی گەورەی ڕێککەوتنی مامەڵەی گەورەی نێوان تورکیا و ئەمریکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15494

Your Comment

You are replying to: .
captcha