توركمانه‌كان به‌ یه‌ک لیست به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حیزب و لایه‌نه‌ تورکمانییه‌کانی هه‌رێم ڕایان‌گه‌یاند به‌ لیستێکی هاوبه‌شه‌وه‌ به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لایه‌نه‌ سیاسییه‌ تورکمانه‌کان له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کرد پێکهێنانی ئه‌و لیسته‌ به‌ ئامانجی خزمه‌ت کردنی زیاتره‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و به ‌تایبه‌تیش تورکمانه‌کان.

له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌وه‌شیان خسته‌ ڕوو لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ تورکمانه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ ناوی لیستی گه‌شه‌پێدانی تورکمان ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15488

Your Comment

You are replying to: .
captcha