کوردپرێس:
عەمید روکن هەژار عومەر ئیسماعیل نوێنەری حکوومەتی هەرێم بۆ دۆسیەی ئاسایش و سەربازی كە بەشداری لەگەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریكا كردووە، دەڵێت: “پاڵپشتی كردنى عێراق بۆ پاراستنى سنوورەكانى لەگەڵ سوريا بەشێکی دیکە بووە لەو تەوەرانەی بەسکران”.
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا بۆ پەیجی رەسمی وەزارەتەکەی لە فەیسبوک، وتی: “لەساڵی 2014 ەوە تا ئێستا تیمەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان مەشقیان بە زیاتر لە 189 هەزار سەرباز و پێشمەرگە کردووە، رۆڵیان هەبووە لە رزگارکردنی رووبەری 55 پەنجاو پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لەدەستی داعش لە عێراق، کە ئەمەش وەک پرەنسیپ بەبایەخەوە سەیرکرا”.
راوێژکارەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو “شاندی ئەمریکا بەڵێنیاندا، خولەکانی مەشق و راهێنان لە ئەمریکا بۆ هێزە عێراقییەکان درێژەی هەبێت لە چوارچێوەی OSC-I ەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە لەم چوارچێوەیەدا لەناو پلانی هاوبەشدا جێگایان گرتووە”.
شاندی حکومەتی عێڕاق پێکهاتبوون لە وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەمید روکن هەژار عومەر ئیسماعیل راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە و لاوک سەڵاح ئەحمەد بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێم.
هاوكات شاندی ئەمریکاش پێکهاتبوون لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و چەند گەورە راوێژکارێک.
Your Comment