به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مالیکی له میانی پێشوازی کردنی له یان کۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت: له‌و کۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆ کراوه ده‌رباره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و کێشه‌کانی که ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنه‌که بوووه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رکردنیان به‌پێی ده‌ستور ڕێگه‌ی پێداوه.
مالیکی پابه‌ند بوونی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسای دووپات کرده‌وه به هه‌ر بنه‌مایێک که هێزه نیشتیمانییه عێراقییه‌کان له سه‌ری ڕێک ده‌که‌ون بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که.
هه‌روه‌ها مالیکی جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ته‌زویر و ساخته‌کارییه‌ی که له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کراوه به شێوه‌یێک که له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاو بێت و مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان بێت.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه: "پێکهێنانی حکوومه‌ت به بێ چاره‌سه‌رکردنی حاڵه‌ته‌کانی ته‌زویر و یاری کردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی سیاسی نییه."
ئه‌و وتانه‌ی مالیکی له کاتێکدایه ئاشکراکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌لێگرتنی زۆری به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کان به بیانووی ئه‌نجامدانی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌که و ئه‌نجامه‌کانی و به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌رله‌مانی عێراق دوای چه‌ند دانیشتنێکی نائاسایی هه‌مواری چه‌ند بڕگه‌یێکی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد و بڕیاری دا به هه‌ژمار کردنه‌وه و جیا کردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
شایانی باسه؛ ١٠ی حوزه‌یران له کاتێکدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق خه‌ریکی ده‌ستبه‌کاربوونی ژماره‌یێک دادوه‌ر بوو له شوێنی ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئاگر له کۆگای سه‌ره‌کیی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن له به‌ری ڕه‌سافه‌ی به‌غدا که‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یێکی به‌رچاو له سندوقه‌کانی ده‌نگدان سووتان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق داوای ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد له کۆتایی ئه‌مساڵدا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment