ڕۆژانه‌ له‌ مه‌رزی شۆشمێ‌ نزیكه‌ى ٧٠ ئۆتۆمبێل خۆڵى ئاسن هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌که‌ن

به‌شی کرماشان- ڕۆژانه‌ له‌ مه‌رزی شۆشمێ‌ نزیكه‌ى ٧٠ ئۆتۆمبێل خۆڵى ئاسن هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌که‌ن و ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ى ‌مۆڵه‌تیان هه‌یه‌ و خاوه‌ن خه‌تن له‌ ده‌روازه‌ى مه‌رزى شۆشمێ- ته‌وێڵه‌ قه‌تاره‌یان به‌ستوووه‌ و شۆفێره‌كانیشیان له‌ ڕێگاى مه‌رزه‌که‌‌ وه‌ستاون و ڕێ ناده‌ن یه‌ک مشت خۆڵى ئاسن له‌ ئێرانه‌وه‌ بێت به‌م دیودا چوونكه‌ ده‌ڵێن مافى ئه‌وانه‌ ئه‌و خۆڵه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بهێننه‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ مه‌رزى شۆشمێ- ته‌ویڵه‌ نزیكه‌ى ٢٥٠ ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر ڕۆژانه‌ خۆڵى ئاسن و كاڵا و شمه‌ک و خوارده‌مه‌نى جۆراوجۆر له‌ ئێرانه‌وه‌ دێننه‌ سنورى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ڵام له‌و ٢٥٠ ئۆتۆمبیله‌ ١٣٢ ئۆتۆمبیلى جۆرى تڕێله‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌وه‌ مۆڵه‌تیان بۆ نه‌كراوه‌ كه‌چى ڕۆژانه‌ له‌م مه‌رزه‌وه‌ نزیكه‌ى ٧٠ ئۆتۆمبیلیان خۆڵى ئاسن هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى‌ترى عێراق ده‌كه‌ن.

كێشه‌ى‌ نێوان ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كانى مه‌رزى شۆشمێ- ته‌وێڵه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناحیه‌ى بیاره‌ ماوه‌ى ساڵێكه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و تا ئێستاش ئیداره‌ى پارێزگاكه‌ كێشه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كردوون و ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌ نایانه‌وێت قسه ‌له‌سه‌ر كێشه‌که‌‌ بكه‌ن و فه‌رمانگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌وێڵه‌ش حه‌زیان نه‌كرد بۆ كامێرا قسه ‌بكه‌ن به‌ڵام وتیان هه‌م پارێزگار و هه‌م وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ش ڕه‌زامه‌ندییان نیشان داوه‌ مۆڵه‌ت بدرێته‌ شۆفێره‌ بێ مۆڵه‌ته‌كانیش.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15462

Your Comment

You are replying to: .
captcha