دادوه‌ر‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له که‌رکووک ده‌ستنیشان ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئه‌و دادوه‌ره‌ی ده‌ستنیشان كرد كه‌ له ‌شوێنی نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڕیاری دا به‌ ده‌ستنیشان كردنی دادوه‌ر (قاسم محه‌مه‌د سلێمان) كه‌ سه‌رپه‌رشتیی به‌رێوه ‌بردنی نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمسیۆن بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ده‌ست ده‌كات.

هاوكات ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوای له ‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ سێ دادوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتیی نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له‌ هه‌ر سێ پارێزگای (هه‌ولێر، سلێمانی ‌و دهۆک) ده‌ستنیشان بكه‌ن.

تا ئێستا به ‌ته‌نیا ئه‌و دادوه‌رانه‌ ده‌ستنیشان نه‌كراون كه‌ سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ده‌ست له ‌هه‌رێم ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15454

Your Comment

You are replying to: .
captcha