به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق بارزانی ڕای‌گه‌یاند: تێبینیی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌دای كۆمیسیۆن و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاریی ئه‌نجامه‌كان و ساخته‌كاری هه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه پارتی هیچ نوێنه‌رێكی له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا نییه و به عه‌مد ژماره‌یێكی زۆری ده‌نگی پارتیان سووتاند به تایبه‌تی ده‌نگی كه‌مپه‌كان و ده‌نگی خوشک و برا ئێزیدییه‌كان و ئامانجیش له سووتاندنی ئه‌و ده‌نگانه ئه‌وه بوووه كه ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌نگی یه‌كه‌م بێت كه له ڕاستیدا ده‌نگی یه‌كه‌مه.
سه‌رۆكی پارتی ڕاشی‌گه‌یاند: "بۆ نه‌هێشتنی گومانه‌كان و خاوێنیی پڕۆسه‌كه پارتی به هه‌موو ڕێكارێک ڕازی بوووه جا چ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بێت یان به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكان له هه‌ر ناوچه‌یێک ته‌نانه‌ت دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ یاری كردن به ئه‌نجامه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یێک قابیلی قبووڵ نییه. ئه‌وه زوڵمێكه له پێشمه‌رگه ده‌كرێ و پێشمه‌رگه مافی خۆیه‌تی و پارێزگاری له وڵاته‌كه‌ی كردوووه و حه‌قی له‌سه‌ر هه‌موو لایێک هه‌یه و بۆچی ده‌بێ ده‌نگی پێشمه‌رگه به بێ هۆكار و له‌پێناو مه‌رامی سیاسیی هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه؟"
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی به باڵیۆزی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندوووه "كار كردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یێكی مه‌ترسیداره و كاركردنه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاینده و چاره‌نووسی كوردستان بۆیه به هه‌موو شێوه‌یێک له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره زاڵمانه‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه."
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ڕای‌گه‌یاند "وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت و ڕۆڵی كاریگه‌ری له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هه‌بێت."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment