بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی دووشەممە 11/6/2018، عەلی قادر، سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: سندووقەکانی دەنگدەرانی کوردستان سەلامەتن و نە سووتاون و لە سەنتەرێکی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا هەڵگیراون.
عەلی قادر هەروەها وتیشی: هیچ سندووقێکی دەنگدانی هەرێمی کوردستان لە کۆگای وەزارەتی بازرگانی نەبوو، کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 10/6/2018 سووتان.
سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن بە ئاماژەکردن بەوەی، سندووقەکانی دەنگدانی کوردستان یەکلایی بوونەتەوە و هەولێر ئامادەیە بۆ بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان لە شوێنی تایبەتی کۆمیسۆن، ئەگەر بڕیاری ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست بکەوێتە بواری جێبەجێ کردن.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment