به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌كه له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردوووه كه هێزێكی چه‌كدار به چه‌ند سه‌عاتێک پێش له ئاگركه‌وتنه‌كه چوونه‌ته ئه‌و ناوه‌نده‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ڕابردوویان تێدا هه‌ڵگیراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه ئه‌و هێزه چه‌كداره فه‌رمانیان به پاسه‌وانه‌كانی ناوه‌نده‌كه كردوووه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و خۆیان پاسه‌وانی ده‌كه‌ن و دوای ئه‌و ڕووداوه به دوو سه‌عات ناوه‌نده‌كه گڕی گرتوووه.
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 10ی حوزه‌یران ناوه‌ندێكی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له به‌غدا گڕی گرت كه ده‌نگی ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا و ئاواره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی تێدا بوووه كه به زیاتر له 3 ملیۆن ده‌نگ خه‌مڵێنراوه.
رۆژنامه‌ی "العربی الجدید" ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه كه هێزه‌كه ژماره‌یان زۆر بوووه و له ڕێگه‌ی شكاندنی قوفڵی ده‌رگاكانی كۆگاكه چوونه‌ته ناو ناوه‌نده‌كه و گومان ده‌كرێت هه‌ر ئه‌و هێزه‌ش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بن.
له دوای رووداوه‌كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوووه و تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به فه‌رمی تۆمه‌تبار نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment