به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق، كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئێستا به گوێره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له كار خراوه، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه 10ی حوزه‌یران) ڕووی دا "تاوانێكی قێزه‌ون" بوو به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی عێراق.
سه‌عید كاكه‌یی له‌باره‌ی زیانه‌كانی سووتانی كۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی به‌وه کرد تا ئێستا زیانه‌كان ڕوون نین و ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و زیانه‌ن.
به وته‌ی سه‌عید كاكه‌یی پاش كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگایی فیدراڵیدا ده‌بێت ئه‌ویش له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ده‌نگه‌كان كه‌وتوووه.
شایانی باسه؛ پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو له یه‌كێک له‌و كۆگایانه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی تیادا هه‌ڵگیرابوو ئاگر كه‌وته‌وه و بوووه هۆی سووتانی سندوقێكی زۆر كه ده‌نگی هاووڵاتییانی تیادا بوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment