به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌رله‌مانی دیموکراتیکی سووریا به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمی وێڕای قبووڵ کردنی پێشنیاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته ڕای‌گه‌یاندوووه: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا له‌وه تێگه‌یشتوووه که سیسته‌می سه‌ربازی و دانوستان له ڕێگای ده‌سه‌ڵاته نێوه‌نجییه‌کان ڕێچاره‌یێک نابێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کانی ئێستای نێوانمان. کاتێک که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا باسی کردنه‌وه‌ی درگاکانی دانوستانی کرد ئێمه به بێ بچووکترین گومانێک ئه‌و بابه‌ته‌مان قبووڵ کردوووه. ئێمه پێشنیاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا له‌مه‌ڕ دانوستانی نێوان گرووپه جۆراوجۆره سووریاییه‌کان له پێناو دامه‌زراندنی شوێنێکی نوێ، کۆتایی هێنان به خوێنڕێشتنه‌کان، دامه‌زراندنی سه‌قامگیری و هێمنایه‌تی له وڵات و ده‌ست‌پێکردنی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سووریا زۆر گرینگ و ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: زۆر هیوادارین که به ئاماده‌بوونی هه‌موو نوێنه‌رانی گه‌لی سووریا له دانوستان، سیاسه‌تی یه‌کلایه‌نه و نکۆڵی کۆتایی پێدێت. بۆ دامه‌زراندنی سووریایێکی دیموکراتیک و پێکهێنانی ده‌ستوور که هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای سووریا نوێنه‌رایه‌تی بکات ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕوو بکه‌نه هاوکاری کردن و به بێ ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یران له سووریا مومکین نابێت.
سه‌رچاوه: هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment