ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان سەدا 40ی ئەنجامەکان لە چوار پارێزگا دەگۆڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی تورکمانی پەڕلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا وتوویەتی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان سەدا 40ی ئەنجامەکان لە چوار پارێزگا دەگۆڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نەهلە هەبانی لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی وتووە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان ئەنجامەکان لە چوار پارێزگا دەگۆڕێت ئەگەرچی دەبێتە هۆی هەندێک کێشە و ناکۆکیش لە ساحەی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتیش دوا دەخات.

هەبانی زیاتر دەڵێت: ئەو گۆڕانکارییە گەورەیە لە هەڵبژاردنی چوار پارێزگای مووسڵ و دیالە و ئەنبار و سەڵاحەدین دەبێت و لە دیکەی پارێزگاکانیشدا ئەو گۆڕانە کەمتر دەبینرێت.

News Code 15378

Your Comment

You are replying to: .
captcha