بەپێی هەواڵی کوردپرێس نەهلە هەبانی لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی وتووە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان ئەنجامەکان لە چوار پارێزگا دەگۆڕێت ئەگەرچی دەبێتە هۆی هەندێک کێشە و ناکۆکیش لە ساحەی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتیش دوا دەخات.
هەبانی زیاتر دەڵێت: ئەو گۆڕانکارییە گەورەیە لە هەڵبژاردنی چوار پارێزگای مووسڵ و دیالە و ئەنبار و سەڵاحەدین دەبێت و لە دیکەی پارێزگاکانیشدا ئەو گۆڕانە کەمتر دەبینرێت.
Your Comment