بهپێی ههواڵی کوردپرێس، قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای ورمێ لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ زانیارییان بەدەست گەیشتوووە دەربارەی ئەوەی کە گروپێکی چەکدار بەنیازە لە سنوورەکانی شاری شنۆوە بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە بۆیە دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونەتە ئەو ناوچەیە و شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێزەکانیان توانیویانە ئەو گرووپە بە تەواوەتی لەناو ببەن و لە ئەنجامی شەڕەکەش ٧ ئەندامی گرووپەکە کوژراون و بریندار بوون، بەڵام هێزەکانی قەرارگای حەمزە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتوووە.
سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردوووە، ئەندامانی ئەو گرووپە فەرمانیان لە سەرکردەکانی حزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان وەرگرتوووە بۆ ئەنجامدانی چالاکی لەناو خاکی ئێران، کە ئەو بە گرووپی "تیرۆریستی" لە قەڵەمی داون.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ماڵپەڕی ئاڤاتودەی بڵاوی کردبووەوە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە سنووری شاری شنۆ تیمێکی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەوتوونەتە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەوە و بەو هۆیەشەوە شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە.
ڕاشیگەیاندوووە: لە ئەنجامی ئەو شەڕە نۆ ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون و ١٧ی تریش بریندار بوون بەڵام دەربارەی زیانەکانی حدکا هیچ زانیارییێکی بڵاو نەکردبووەوە.
سەبارەت بەو ڕووداوەش ئێن ئاڕ تی پەیوەندی کرد بە بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا لە شاری سلێمانی، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردەوە زانیاری ورد لەو بارەیەوە ئاشکرا بکات و ڕایگەیاند: "ناوەندی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هیچ شتێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، هەر کات بڵاوی کردەوە ئاگادارتان دەکەینەوە".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment