شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی مەنبج دەکات

بەشی سووریا- پاش ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر مەنبج شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی ئەو شارە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە شاندێکی باڵای ئەمریکا کە لە نێوانیاندا جەنراڵ جامس گرادیان، فەرماندەی هاوپەیمانانی دژە داعش هاوڕێ لەگەڵ ویلیام ڕووباک باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سعوودیا هەیە، سەدرانی مەنبج دەکەن.

ئەو سەفەرە کە پاش ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی نەخشە ڕێگای مەنبج ئەنجام دەدرێت، دەوترێت بۆ ئامادەکاریی بەمەبەستی جێبەجێ کردنی نەخشە ڕێگای مەنبجە و ئەو شاندە لە شارەکانی دیکەی کوردستانی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆ بوونەتەوە.

سەرچاوە: زەڕ نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15279

Your Comment

You are replying to: .
captcha