٨ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٦:٢١
گۆڕان هۆشداری بە پارتی دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان ھۆشداری دەداتە پارتی لەئەگەری بەکارھێنانی کارتی ریفراندۆم بۆ بەدەست ھێنانی پۆست لە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیرین ڕەزا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: پارتی تا ئێستا دۆسیەی ڕیفراندۆمی بەکراوەیی ھێشتۆتەوە و دەیەوێت وەک کارتێک بەرامبەر بە حکوومەتی عێراق بەکاری بھێنێت، چوونکە جگە لەو کارتە، ھیچ شتێکی تری بەدەستەوە نییە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، تا ئێستاش لە گفتوگۆکانی نێوان پارتی و لایەنەکانی عێراق، باسی ریفراندۆم نەکراوە، چوونکە لەدوای ڕووداوەکانی ریفراندۆم، پارتی تووشی شۆک بوو، ستۆپی کرد و ئێستاش ناتوانێت ھیچ شتێک بکات، لەبەرئەوەی مەترسی گەمارۆی گەورە بۆسەر کوردستان دروست دەبێتەوە.

ھۆشداریشی دا لە بەکارھێنانی کارتی ریفراندۆم و وتی: "ئەگەری ھەیە پارتی نەگاتە ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و مەسەلەی ریفراندۆم سەرھەڵبداتەوە، ئامانجی ئەو حزبەش لەو کارە، بۆ ھەستانەوەیەتی لەو شکانە گەورەیەی ئێستا تێیکەوتووە، بەڵام ئەگەر بەکاریشی بھێنێت، متمانی یەکجاریی خەڵکی کوردستان لەدەست دەدات، چوونکە ناکرێت ریفراندۆم بکرێتە ئامرازێکی سەودا کردن و بۆ بەرژەوەندی حزبی و وەرگرتنی پۆست و پلە و پایە لە بەغدا بەکار بھێنرێت".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15277

Your Comment

You are replying to: .
captcha