دادگای فیدراڵی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و خستنه‌ بواری جێبه‌جێكردنی، دێته ‌ده‌نگ و به‌نایاسایی وه‌سفی ده‌كات، ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دادگای فیدراڵی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

کوردپرێس:

عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، لەوبارەیەوە ڕایگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یێک و ڕاسته‌وخۆ خستنه ‌بواری جێبه‌جێكردنیه‌وه‌، یاسایی نییه ‌و هه‌ڵه‌یه‌، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریش له‌گه‌ڵ دادگای فیدراڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گفتوگۆی كردووه‌.

ناوبراو وتیشی:" سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ماوه‌ی 15 ڕۆژ مافی هه‌یه‌ یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واژۆ بكات یاخود نا، دوای بڵاوبونه‌وه‌شی له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی فه‌رمی، ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ترسی هه‌بوو بۆیه‌ راسته‌وخۆ خستیانه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، چوونكه‌ باش ده‌یانزانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ئه‌و پێشێلكارییه‌ گه‌وره‌یه‌ی یاسا قبوڵ ناكات، ده‌سه‌ڵاتیشیان نییه‌، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پشتیوانیان ده‌كات".

عه‌لیاوه‌یی ئاشكراشی كرد: تا ئێستا پرسی ژماردنه‌وه ‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێكی ده‌نگه‌كان ساغ نه‌بۆته‌وه‌، چوونكه‌ زۆربه‌ی كوتله‌كان ڕازی نین و ماوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، دادگای فیدراڵی ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌ و دوا بڕیار له‌سه‌ر كۆی ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كان ده‌دات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15274

Your Comment

You are replying to: .
captcha