دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا بناری قەندیل بۆردوومان دەکەن

بەشی تورکیا- تۆڕی میدیاییی رووداو رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا لە کاژێر 6:30 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 7-6-2018 بە چڕی بۆردوومانی گوندەکانی بێ پاڵان، ئەبوبەکرە و قەڵاتووکان دەکەن.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیێندراوی تۆڕی میدیاییی ڕووداو دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا لە کاژێر 6:30 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 7-6-2018 بۆردومانی چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستانیان کردووە و فڕۆکەی چاودێرییش بە ئاسمانی بناری قەندیل و برادۆست دەسووڕێتەوە.

سوپای تورکیا لە 11-3-2018 ـەوە ئۆپەراسیۆنی لە هەرێمی کوردستان دژی گەریلاکانی پەکەکە دەست پێکردووە و بە تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی پێگەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل دەکاتە ئامانج.

میدیای تورکیا چەند وێنەیێکی سەربازانی ئەو وڵاتە لە چیای قەندیل بڵاو دەکاتەوە و سوپای تورکیاش رایدەگەیێنیت 400 کیلۆمەتری لە گەریلاکانی پەکەکە پاک کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15273

Your Comment

You are replying to: .
captcha