بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «الشرق الاوسط»ی لەندەن لە ئەژماری ئەمڕۆ پێنجشەممەدا لە زاری سەرچاوەیێک لە پەڕلەمانی عێراقەوە دەڵێت: زیاترین سوود لە ژماردنەوەی دەنگەکان هەڵبژادرنی پەرلەمانیی مانگی ڕابردوو بەری سەلیم جیووری، سەرۆک پەرلەمان و عەبادی، سەرۆک وەزیران دەکەوێت.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوی نەدرکێندراوە، ئاماژە بەوە دەدات کە سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراق لەو باوڕەدایە کە لە هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانیی ئەم دواییەدا ستەمی زۆری لێکراوە و ئیدیعا دەکات هەندێک زانیاریی نیشان دەدەن پێنج ملیۆن دولار خەرج کراوە تا جبووری بەهۆی دژایتیی لەگەڵ ڕەوتە سوننەکاندا لەم خولەدا سەرنەکەوێت.
ئەو سەرچاوەیە دەیشڵێت ئەنجامی هەڵبژادرنەکانی ئەم دواییە لە بەرژەوەندیی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقیشدا نەبووە، چوونکە تەنها 55 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە و ئیئتیلافی نەسر کە ناوبراو سەرۆکیەتی 42 کورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە و لە پلەی سێهەمدایە.
سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە عەبادی پێش بینی دەکرد پلەی یەکەم بەدەست بێنێت چوونکە شکستی بەداعش هێنا و لە چوار ساڵی ڕابردوودا قەیرانی ئابووریی تێپەڕاندووە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پەڕلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە پڕۆژەیاسای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی پەسەند کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment