بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7\6\2018، بارزانی لە بەیاننامەیێکدا، رایگەیاند: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی شەوی ڕابردووی شاری سەدر دەكەین كە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیێكی زۆری هاووڵاتیی بێتاوان".
مەسعوود بارزانی، لەو بەیاننامەیەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەو هێرشە تیرۆریستییە نیشانەی ئەوەیە كە هێشتا داعش و تیرۆر کۆتاییان نەهاتووە وەک بانگەشەی بۆ دەکرا و تا ئێستاش تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتییان.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment