ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان دوایین ده‌رفه‌ته‌ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێت: پرۆسه‌ی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان له‌ باره‌ی هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دوایین ده‌رفه‌ته‌ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ وتارێکدا که‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاوی کردۆته‌وه‌، ڕای‌گه‌یاند: بڕیاری په‌رله‌مان دوایین ده‌رفه‌ته‌ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ هۆی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌کردن به‌ ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و شکستی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ په‌رله‌مانی عێراق چوارشه‌ممه‌ له‌ په‌سه‌ندکراوێکدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 38ی یاسای هه‌ڵبژاردن، کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراقی ناچار کرد به‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ تێکڕای ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15240

Your Comment

You are replying to: .
captcha