وته‌بێژی سه‌در: قبووڵی ده‌که‌ین که‌ ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ به‌رپرسی تێچووی خه‌رج‌کراو بۆ سیسته‌می ئه‌له‌کترۆنیی ده‌نگدان و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر مووسا به‌ هه‌واڵده‌ریی غه‌د پرێسی وتوووه‌: په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرسی ئه‌و تێچوووانه‌ن که‌ بۆ سیسته‌می ئه‌له‌کترۆنیی ده‌نگدان و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شێندراو‌ خه‌رج کراوه‌.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئێمه‌ هه‌بوونی ته‌زویر و ساخته‌کاریی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ندێک پارێزگای عێراق قبووڵ ده‌که‌ین که‌ ده‌بێ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن دیراسه‌ بکرێت و ده‌شڵێت: ئێمه دڵنیاین‌ له‌ لایه‌نگرانمان و جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ده‌ستووری عێراق ده‌که‌ینه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15237

Your Comment

You are replying to: .
captcha