کوردپرێس- میدیاکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌واڵی جێگیربوونی هێزێکی ئه‌مریکی له قه‌زای شه‌نگالی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایان بڵاو کردۆته‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێس به‌دواداچوونی بۆ بابه‌ته‌که کردوووه و دۆخی ئه‌منیی ئه‌و ناوچه‌یه و ناوچه جێناکۆکه‌کان و جووڵه‌ی داعش له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی له زاری سه‌عید مه‌مووزینیه‌وه ئاشکرا کردوووه که وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستانه له پارێزگای نه‌ینه‌وا. ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌وه:
* کوردپرێس: زانیاری و ڕاتان له سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له باره‌ی جێگیرکرانی هێزی ئه‌مریکی له شه‌نگال ده‌رکراون، چییه؟
- سه‌عید مه‌مووزینی: منیش وه‌کوو هه‌واڵ ئه‌وه‌م بیستوووه و ئاگاداری ته‌فاسیلی زیاتر نیم.
* کوردپرێس: دیار نییه به چ مه‌به‌ستێک له‌وێ جێگیر بوون؟ ئایا به هه‌ماهه‌نگیی ده‌وڵه‌تی عێراق بوووه یان خێر؟
- سه‌عید مه‌مووزینی: بێ گومان بێ هه‌ماهه‌نگیی ده‌وڵه‌تی عێراق نابێت.
* کوردپرێس: هه‌ندێک هه‌واڵ سه‌باره‌ت به خۆڕێکخستنه‌وه‌ی داعش بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئێستا بارودۆخی نه‌ینه‌وا و ئه‌و ده‌ڤه‌ره له باره‌ی بوونی داعشه‌وه چۆنه؟
- سه‌عید مه‌مووزینی: داعش له مه‌نته‌قه‌ی نه‌ینه‌وا ماوه. له لای ڕاستی شاری مووسڵ ماوه، چوونکه لای ڕاستی شاری مووسڵ ئێستا وێرانه‌یه و هه‌ندێک شوێنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ڕه‌سانه‌ی گرووهی و ئێعلان ناتوانن بچنه ئه‌وێ له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌حره‌مانه‌یه. چ حکوومه‌تی عێراق نه‌یهێشتوووه خه‌ڵک بچنه ئه‌وێ چ داعشی لێبێت. به‌ڵام داعش هه‌یه زۆرجار له مزگه‌وته‌کانی بانگ ده‌ده‌ن. زۆر جار عه‌مه‌لییه ده‌که‌ن چه‌ند ڕۆژ پێش له مه‌نته‌قه‌ی شه‌نگال هێرشێکی خراپکارانه‌یان کرده سه‌ر سوپای عێراق و کوژراویش له نێوان هه‌ر دوو لادا هه‌بوو. دوێنێش هه‌ندێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان له مه‌نته‌قه‌ی لای ڕاستی مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه. کارگایێکی دروست کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان له‌و ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه. بۆیه داعش بوونی ماوه و خه‌ته‌ری دووباره هه‌ڵسانه‌وه‌شی هه‌یه.
* کوردپرێس: هۆکار چییه پاش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یێندرا کۆتایی به داعش هێنراوه ئیستا به‌ڕێزتان هۆشداری ده‌ده‌ن له باره‌ی مه‌ترسیی دووباره هه‌ستانه‌وه‌ی داعش؟
- سه‌عید مه‌مووزینی: ئه‌وه ڕای شه‌خسی منه. راستییه‌که ئه‌وه‌یه لایه‌نه عێراقییه‌کان بۆ دروست کردنی حکوومه‌ت تا ئێستا یه‌کیان نه‌گرتوووه. پێویسته هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کان یه‌ک بگرن و که‌سیش ئیهمال نه‌کرێت واتا سێ پێکهاته‌ی ڕه‌ئیسی له عێراق (شیعه، سوننه، کورد) وه‌کوو یه‌ک به‌شدار بن و که‌س په‌راوێز نه‌خات و حکوومه‌تی نوێی عێراق به حکوومه‌تی خۆیان بزانن. بۆیه من به زه‌حمه‌ت ده‌بینم عێراق ئارام بێت. نه‌خوازه‌ڵا مووسڵ له به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین که‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داعش جارێکی تر گه‌شه بکات ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی عێراق ته‌ئسیس نه‌بێت کێشه‌که به‌تایبه‌ت له ناوچه سوننه‌نشینه‌کان گه‌وره‌تر ده‌بێت.
* کوردپرێس: له ئێستادا ئایا هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له نێوان ئێوه و هێزی عێراقی له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه یان به‌ته‌واوه‌تی پچڕاوه؟ مه‌به‌ستم زیاتر له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یه.
- سه‌عید مه‌مووزینی: په‌یوه‌ندییه‌که نه‌پچڕاوه پێش ماوه‌یێکی که‌م وه‌فدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کردوووه و هه‌موو لایه‌نه‌کانی بینیوه. به حه‌یده‌ر عه‌بادی و جه‌نابی مالیکی و جه‌نابی موقته‌دا سه‌در و جه‌نابی حه‌کیم و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بینیوه و ئێستا عه‌لاقاتی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا عه‌لاقه‌یێکی خراپ نییه و هیوادارم باشتریش بێت. له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه پێشمه‌رگه له شوێنی خۆیدایه و ئه‌وانیش له شوێنی خۆیاندا و هیچ کێشه‌یێک بوونی نییه به‌تایبه‌ت له مه‌نته‌قه‌ی مووسڵ که من له‌وێم.
* کوردپرێس: ئایا وه‌کوو پێشوو بۆ دابین کردنی ئه‌منییه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا هاوکاری و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌یه؟
- سه‌عید مه‌مووزینی: به ڕای من ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌که باشتر بێت ئێستا په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت باشتر بێت. باشتربوونی په‌یوه‌ندیش له چی دایه؟ ئێستا ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه‌ی که پێشمه‌رگه‌ی لێیه باشتر پارێزراوه مه‌به‌ستم مووسڵه. زۆر مه‌نته‌قه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌واش پێشمه‌رگه‌ی تێیدا نییه یه‌عنی فه‌راغێکی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌دا دروست بوووه. هیوادارم په‌یوه‌ندییه‌کان به‌هێزتر بێت و ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بکرێت. ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بکرێت کێشه‌کان زۆر که‌متر ده‌بێت.
* کوردپرێس: پێش چه‌ند مانگ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان باسیان له ئه‌نجامدانی گفتوگۆگه‌لێک به‌تایبه‌ت به نێوبژیڤانیی هاوپه‌یمانان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه کرد تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ن؟ ئایا له‌سه‌ر خه‌تن بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته؟
- سه‌عید مه‌مووزینی: من ئاگادار نیم ئه‌و کۆبوونه‌وانه له چ ئاستێکدایه. به‌ڵام پێویسته پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه ئه‌وه‌ش به ئیتیفاق له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بکرێت باشتره له‌وه‌ی یه‌ک هێز به‌ته‌نیا له‌وێ ببێت.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment