کوردپرێس- پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه چوو ساحه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته هه‌ر له قۆناغی بانگه‌شه کردنه‌وه بۆ مسۆگه‌ر کردنی کورسیی زیاتر له نێوان هاوپه‌یمانی و حیزبه ڕکابه‌ره‌کاندا پێی نایه که‌شی نوێ و یارگرتنی سیاسی و ڕاگۆڕینه‌وه بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌تری په‌رله‌مان ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ته‌زویر و ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته گۆڕێ سێبه‌ری قورسیی خستۆته سه‌ر ڕاگۆڕینه‌وه‌ی نێوان حیزبه‌کان و ئه‌وه‌ش له نێوان قه‌باره سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سیمایێکی به‌رجه‌سته‌تری به‌خۆوه گرتوووه.
پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی 25 کورسیی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا و وه‌کوو حیزب زیاترین ژماره‌ی کورسیی مسۆگه‌ر کرد. ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان لێ ده‌درێت که له هه‌ڵبژاردندا ساخته‌کارییان کردوووه. ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێس هه‌ر له سه‌ره‌تای قۆناغی ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ندین که‌سایه‌تی و شه‌خسیه‌تی سیاسی و حیزبی و حکوومی هه‌رێمی کوردستانی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن دواندوووه و ئه‌مجاره‌ش گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ عه‌باس غه‌زاڵی میرخان کردوووه که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستانه.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێننه‌وه:
کوردپرێس: خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان چییه به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان؟
عه‌باس غه‌زاڵی میرخان: بێ‌شک سندۆقی ده‌نگدان هه‌میشه سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌کان. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوازێکی نوێ کرا. بانگه‌وازی ئه‌وه‌شی بۆ کرا که هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد و پاک ده‌رده‌چێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بینین ئه‌و لایه‌نانه‌ی زۆر ئیسراریان له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه ده‌کرد له دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ئاشکرا بوون ناڕه‌زاییی زۆریان لێ که‌وته‌وه به‌ڵام به گشتی خه‌ڵک متمانه‌ی به‌و لایه‌نه کرد که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و مێژوویییان له‌گه‌ڵیان هه‌بوووه به‌ڵام هه‌ر چۆنیش بێت هه‌ڵبژاردن ده‌بێت مرۆڤ به ڕۆحێکی وه‌رزشی وه‌ریبگرێت نه دۆڕاوی تێدایه نه سه‌رکه‌وتن. سه‌رکه‌وتن هی هه‌موانه. به خۆشحاڵییه‌وه کورد توانیی 58 کورسی به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو به‌ڵام به گشتی له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینییه‌کان که غه‌درێکی زۆر به تایبه‌تی له مووسڵ له کورد و ئاواره ئێزدییه‌کان کرا که له که‌مپه‌کاندا بوون و هیچ ده‌نگێکیان نه‌خوێندرایه‌وه. ئه‌و ده‌نگانه‌ش ده‌نگی ڕه‌سه‌نی کوردایه‌تییه‌کان بوون که بێگومان له ناویشیاندا پارتی دیموکراتی کوردستان پشکی شێری به‌ر ده‌که‌وت به‌ڵام کۆمیسیۆن نه‌یتوانی بێلایه‌نی خۆی ڕابگرێت و له‌پێناو ئامانجێکی دیاریکراو ته‌وجیهێکی سیاسی بوو. ئێمه له پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی لێمان کرا ده‌ڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به یه‌کڕیزی ده‌بێت به‌شدار بین له حکوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌وه‌ش بۆ به‌دیهێنان و جێبه‌جێ کردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق.
کوردپرێس: باستان له یه‌کڕیزی کرد ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له پارتی گیراوه که وه‌کوو لایه‌ن به‌په‌له و به ته‌نها سه‌ردانی به‌غدای کرد و ده‌بوایه پێش ئه‌وه له هه‌رێمی کوردستان لایه‌نه‌کانی کۆ بکردایه‌ته‌وه و به وه‌فدێکی هاوبه‌ش بچوونایه، له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
عه‌باس غه‌زاڵی میرخان: وه‌فدی پارتی له به‌غدا وه‌فدێکی ڕاوێژکاری بوو و بۆ ئیستیتلاع و ڕادۆزیی لایه‌نه‌کان چووبوو. له یه‌که‌م سه‌رداندا که وه‌فدی یه‌کێتییش گه‌یشته به‌غدا پێکه‌وه کۆ بوونه‌وه. دیاره ئه‌و وه‌فدانه وه‌فدی ڕاوێژکار بوون نه‌ک وه‌فدی بڕیارده‌ر. ئه‌وه‌ش بزانن بارودۆخی سیاسی له ناو کوتله سیاسییه‌کانی عێراق به چ ئاراستهیێکه و به‌رنامه‌ی کاری کوردستانی چ ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ئاگاتان لێ بووبێت خالد شوانی له ناو وه‌فدی یه‌کێتی گوتی بێ‌شک ئێمه و پارتی و لایه‌نه‌کانیتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین به وه‌فدێکی یه‌کگرتوو بچینه به‌غدا ئه‌وه‌ش ئاواتی هه‌موو کوردێکه و به‌رپرسیارێتیشی زیاتر وه‌ئه‌ستۆی پارتییه که زیاترین کورسیی هێناوه و دوایی یه‌کێتی نیشتمانی و لایه‌نه‌کانیتریش که هه‌ست به ئه‌رکی نیشتمانیی خۆیان ده‌که‌ن.
کوردپرێس: ئایا له به‌رنامه‌ی ئێوه‌دایه که کۆبوونه‌وه له لووتکه یان له ئاستێکی خوارتره‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان له هه‌رێم بکه‌ن بۆ پێکهێنانی وه‌فدێکی هاوبه‌ش؟
عه‌باس غه‌زاڵی میرخان: بێ‌شک ئه‌مه ئاواتی ئێمه‌یه که ئێمه به لیست و وه‌فدێکی کوردستانییه‌وه داخلی دانووستان بین و به‌رنامه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌مان هه‌بێت بۆ لایه‌نه‌کان و ئه‌وه‌ی که کێ جێبه‌جێ بکات ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه حکوومه‌ت پێکده‌هێنین و هێڵی سووریشمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نییه.
کوردپرێس: مه‌رج و هێڵی سووری ئێوه بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌تی داهاتووی عێراق چییه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایێک دانراوه؟
عه‌باس غه‌زاڵی میرخان: سه‌ره‌کیترین بنه‌ما بۆ ئێمه له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور که له دیباچهکهیدا هاتوووه ئیلتیزام کردن به‌م ده‌ستوور و پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی عێراقه که‌واته بنه‌ماکانمان جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و دابین کردنی بودجه‌ی سه‌دا 17 و جێگیر کردنی ئه‌و دوو بنه‌مایه و دابین کردنی ئیستیحقاقاتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو ڕوویێکه‌وه. ئێمه زیاتر له‌وه‌ی که له ده‌ستووردا هاتوووه داوای هیچ شتێکی‌تر ناکه‌ین.
کوردپرێس: له هه‌ندێک هه‌واڵ و ڕاپۆرتدا باس له ئه‌گه‌ری سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا ده‌کرێت بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی یان موقته‌دا سه‌در و دیکه‌ی لایه‌نه‌کان. تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن و ئایا پێشبینیی ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌ڕێز بارزانی سه‌ردانێکی وا بۆ به‌غدا بکات؟
عه‌باس غه‌زاڵی میرخان: بارزانی سه‌نگی خۆی هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌واشه‌کارییه‌کان به‌رانبه‌ر به‌و حیزبه‌ی بارزانی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات پارتی له ئاستی عێراقدا یه‌که‌م حیزبه که زیاترین ڕێژه‌ی کورسیی هێناوه نه‌ک وه‌ک هاوپه‌یمانی به‌ڵکوو وه‌کوو حیزب. تا ئێستاش له‌م بژارده‌یه ئاگادار نیم به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی کورد و کوردستان و هه‌رێمی کوردستاندا بێت ده‌یکه‌ین. ئه‌گه‌ریش هه‌یه لایه‌نی عێراقی بێنه هه‌ولێر چوونکه هه‌موو حکوومه‌ته‌کانی به‌غدا له دوای 2003وه له هه‌ولێره‌وه بنیات نراوه. بێ‌شک ئه‌وه شتێکی وارده به‌ڵام تا ئێستا هیچی له‌باره‌وه نازانم.
کوردپرێس: پێشتر به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له نێوان پارتی و یه‌کێتیدا هه‌بوو بۆ دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بۆ یه‌کێتی بوو پێشبینیی ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌مجاره‌ش ئه‌و پۆسته بگاته‌وه به یه‌کێتی یان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی که هاتۆته ئاراوه و ژماره‌ی ئه‌و کورسییانه‌ی پارتی له چاو یه‌کێتی به ده‌ستی هێناوه ئه‌گه‌ر هه‌یه پارتی ئه‌مجاره داوای سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بکات؟
عه‌باس غه‌زاڵی میرخان: هه‌روه‌ها که ئاگادارن ڕێککه‌وتنی ستراتێژیک ئه‌وده‌مه‌ی کرا ڕێککه‌وتنی نێوان به‌ڕێز بارزانی و به‌ڕێز مام جه‌لالدا بوو. به‌و پێیه‌ش سه‌رۆک کۆمار مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمیش له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه بوو و تا به‌ڕێز مام جه‌لال له حه‌یاتدا بوو هیچ کێشه‌یێک نه‌بوو به‌ڵام پاش ئه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌کانی دابه‌ش کرا و هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌م له ڕووی حه‌جمی کورسییه‌کانه‌وه گۆڕانکاریی به سه‌ردا هات ئه‌وه‌ش له ڕێککه‌وتنی لایه‌نه کوردییه‌کان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه به‌ڵام بێ‌شک سه‌رۆک کۆمار بۆ کورده.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment