بهپێی ههواڵی کوردپرێس، تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بڕیارە رۆژی 10ی 6ی 2018، گەشتی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێبكاتەوە و ئامادەكاری پێویستیش كراوە.
بەڕێوەبەری فرۆكەخانەنی نێودەوڵەتیی سلێمانیش رایدەگەیێنێت: "هەموو ئامادەكارییەكان كراوە بۆ كردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی و تاران بەڵام تا ئێستا توركیا ئامادە نییە گەشتەكانی لەگەڵ سلێمانی بكاتەوە."
تاهیر عهبدوڵڵا وتیشی: "بۆ ئهو بابهته دەبێت حكوومەتی عێراق پەیوەندی بكات بە دەسەڵاتدارانی توركیاوە بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیێک نییە عێراق پەیوەندی بە توركیاوە كردبێت بۆ چارەسەركردنی ئەو کێشهیه."
ناوبراو راشیگەیاند: بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ڕێژەی 30% كەمی كردوووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment