سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم ناوی خۆیان تۆمار كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ژماره‌ی ئه‌و قه‌وارانه‌ی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌كۆمیسیۆن تۆمار كردوووه‌ ئاشكرا ده‌كات و به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنه‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناوی خۆیان تۆمار كردوووه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی حوزه‌یرانی 2018 دوا واده‌یه‌ بۆ تۆمار كردنی ناوی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ر له‌و باره‌وه‌ شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا ١٦ قه‌واره‌ی سیاسی ناوی خۆیان بۆ ‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تۆمار كردوووه‌ و ئه‌مڕۆش كات ماوه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناوی خۆیان تۆمار نه‌كردوووه."

ناوبراو وتیشی: "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم ناوی خۆیان تۆمار كردوووه‌ و ئه‌وه‌ی ماوه‌ ته‌نها لایه‌نه‌ لاوه‌كییه‌كان وه‌ک توركمان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌یه‌ كه‌ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن."

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ دوای ته‌واو بوونی واده‌ی ناو تۆماركردنه‌كه‌ دواتر لیستی ناوه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و له‌ كۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ به ‌گوێره‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمیسیۆن دیاری كردوووه‌ ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی تۆمار كردنی ناوی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانه‌ و له ‌ڕۆژی 18 تاوه‌كوو 20ی ئه‌م مانگه‌ش دیاری كراوه‌ بۆ تۆمار كردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له ‌نێوان لیست و قه‌واره‌ و كیانه‌ سیاسییه‌كاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15219

Your Comment

You are replying to: .
captcha