حكوومه‌تى عێراق بڕیاری دا به‌ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تى عێراق، بڕیاري دا به‌ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستيى 5 لە سەدی ده‌نگه‌كان له‌ هه‌موو وێستگه‌كانى ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق-دا.

کوردپرێس:

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، بڕیاری دا به‌ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان له‌سه‌ر ساخته‌كاریى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێى گه‌یشتبوو.

به‌پێى بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عێراق، له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق لانى كه‌م سه‌دا ٥ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستیى هه‌ژمارده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نجامى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌و ئاواره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌زگاى هه‌واڵگرى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى راسپێردراون كه‌ رێوشوێنى یاسایى بگرنه‌ به‌ر دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى یارییان به‌ ئه‌نجامه‌كان كردووه‌.

هه‌روه‌ها راپۆرتى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ ده‌كرێت بۆ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى یاسایى و هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15201

Your Comment

You are replying to: .
captcha