بەھۆی قەیرانی داراییەوە ئاوێنە ڕادەگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای ١٢ ساڵ بەردەوام بوون لەدەرکردنی، بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕۆژنامەیێکی دیکە لە ھەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕوونکردنەوەیێکدا ڕۆژنامەی ئاوێنە ئاشکرای کردووە، پاش ١٢ ساڵ بەردەوام بوون و بڵاو کردنەوەی ٩٢٧ ژمارەی ٢٠ لاپەڕەیی، بەھۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن بەردەوامبن و بەشێوەیێکی کاتیی ڕادەگیرێت.

لەو ڕونکردنەوەیەدا ئاشکراکراوە، لەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا ئاوێنە بە قەیرانێکی سەختی داراییدا تێپەڕیوە، بەڵام چەندان پێشنیازی ھاوکاری کردن و پێدانی پارەی زۆری بەشێوەی ژێر بەژێر‌و شاراوە ڕەت کردۆتەوە و ڕاگرتنی ڕۆژنامەکەشمان لەتەسلیم کردنی بەلایەن و بەرپرسانی سیاسی پێباشتر بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئاوێنە وەک میدیایێکی تەواو سەربەخۆ نەیویستووە زمانحاڵی ھیچ دەسەڵاتێکی سیاسی و ھیچ دەسەڵاتێکی سەرمایە ‌و بازرگانی بێت و لە چاویلکەی بەرژەوەندی ئەوانەوە لە ڕووداوەکان بڕوانێ و بەگوێرەی خواستی ئەوان ڕوماڵیان بکات.

لەو ڕووەشەوە جەخت کراوەتەوە، "لەمڕۆوە ئاوێنە بەگوێرەی گرێبەستێک کە لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر ئەنجامی داوە، ھەشت ژمارەی ھەشت لاپەڕەیی تایبەت بە ھەڵبژاردنەکانی عێراق و کوردستان بڵاو دەکاتەوە، لە کاتێکدا ڕۆژنامەی ئاوێنە ڕادەگیرێت، ماڵپەڕی ئاوێنە بەردەوام دەبێت و ھەوڵ دەدات لە ئایندەیێکی نزیکدا بە دیزاینێکی نوێ و بە شێوازی کارکردنێکی نوێوە، بەرھەمەکانی پێشکەش بکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15198

Your Comment

You are replying to: .
captcha