ئەردۆغان: بەر لە ١٠ساڵ، عێراق-مان ئاگادار كردووەتەوە كە ئاو عەمبار بكەن

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەر لە ١٠ ساڵ، دەسەڵاتدارانی عێراق-یان ئاگاداركردووەتەوە كە پێویستە ئاو عەمبار بكەن، بەڵام ئەوان گوێیان لێنەگرتوون.

کوردپرێس:

سەبارەت بە پڕكردنی بەنداوی ئیلیسۆ لە ئاو كە ترسی بێ ئاوكردنی عێراقی هێناوەتە ئاراوە، ئەردۆغان وتی"پڕكردنی بەنداوی ئیلیسۆ، بڕیارێكە هەرگیز لێی پاشگەز نابینەوە و دەبێت عێراق رێز لە بۆچوونمان و بەرژەوەندی گەلەكەمان بگرێت."

پڕكردنی بەنداوی ئیلیسۆ لە ئاو لەلایەن توركیاوە، ترسی بێئاوكردنی عێراق و وشكبوونی كێڵگە و زەوییە كشتوكاڵییەكانی هێناوەتە ئاراوە، بەو هۆیەوە ماوەی دوو رۆژە دەسەڵاتدارانی عێراق كەوتوونەتە جموجووڵەوە.

سەرۆك كۆماری توركیا لەو بارەیەوە دەڵێت"ئێمە ماوەی پێنج ساڵە چاوەڕوانی وەها رۆژێك بووین"دڵنیاییش دەدات بە عێراق كە دوای پڕبوونی بەنداوەكە،"هەموو شت دەگەڕێتەوە دۆخی جاران".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15184

Your Comment

You are replying to: .
captcha