گۆڕان کار بۆ دامەزراندنی بەرەیێکی نوێی سیاسی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەوڵی پێكهێنانی بەرەیێكی سیاسی دەدات، بەرپرسێكی بزووتنەوەكەش ڕایدەگەیەنێت: ئامانج لەو هەوڵە، بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لەنیوەی كورسییەكانی پەرلەمان و گۆڕینی سیستمی حوكمڕانییە لە هەرێمی كوردستان.

کوردپرێس:

هێمن محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی جڤاتی نیشتمانی، بەتەواوی باس لەئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا، كە رۆژی 3ی 9ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو وتیشی: "ئامادەكارییەكانمان بۆ هەڵبژاردن دەست پێكردووەو پرسی دروستبوونی بەرەی سیاسیش لەئارادایە، بەڵام تا ئێستا یەكلا نەكراوەتەوە و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە".

سەبارەت بەو بەرە سیاسییە، زانیاری زیاتری ئاشكرا كرد و وتی:" لەناو جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، دوو بۆچوون هەیە، بەشێكیان لەگەڵ دروستكردنی بەرەی سیاسیدان لەنێوان شەش لایەنە ناڕازییەكە (گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی، شیوعی و سۆسیالیست) تا پێكەوە یەك بانگەشەمان هەبێت، بۆچوونێكی تریش لەگەڵ ئەوەدایە گۆڕان بەتەنها بەشداری لە هەڵبژاردنەكە بكات، بەڵام لەناو پەرلەمان كوتلەیێكی بەهێز دروست بكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15182

Your Comment

You are replying to: .
captcha