کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەممە 4ی حوزەیران مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال بە ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند "ئەوان ئاگادارن لەوەی ئەمریكا بنكەیێكی سەربازی لەسەر چیای شنگال دروست دەكات".
مەحما خەلیل ئاماژەی بەوە داوە "ئیدارەی شنگال ئاگادارین لە جێگیربوونی ئەو هێزە ئەمریكییە لە لووتكەی میرای سەر چیای شنگال و بۆ دروستكردنی بنكەیێكی گەورەی سەربازییە".
قایمقامی قەزای شنگال ئەوەشی وت "لە بنكە سەربازییەكەی ئەمریكادا جۆرەها چەكی قورس و سووك و مامناوەندی تیادا جێگیر كراوە و لەسەر داوای خۆیان هاتوونە ئەوێ چوونکە شەنگال پێویستی بە هێزێکی نێودەوڵەتی هەیە داکۆکیی لێبکات".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment